کوردستان

تورکیا سوربوونی خۆی لەسەر داگیرکردنی عێراق جەختدەکاتەوە و هێزی زیاتر دەهێنێت

نها نیوز - هەواڵەکان

رۆژنامه‌ی (توركیا توده‌ی)ی توركی رایگەیاند، ئه‌نقه‌ره‌ هێزی سه‌ربازی زیاتری ره‌وانه‌ی ناو سنووره‌كانی عێراق كردووه‌.

رۆژنامه‌ی (توركیا توده‌ی)ی توركی ئاشکرای دەکات "حكومه‌تی توركیا لهماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، هێزی سه‌ربازی زیاتری ره‌وانه‌ی ناو خاكی عێراق كردووه‌، به‌ دیاریكراوی بۆ ناوچه‌ی خواكورك.

رۆژنامەکە ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "هێزه‌كانی توركیا ده‌ستیانكردووه‌ به‌ دروستكردنی بنكه‌ و باره‌گای سه‌ربازی زیاتر و دانانی خاڵی پشكنینی زۆرتر، ئامانج له‌و كاره‌ كۆنترۆڵكردنی جموجوڵی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌.

تورکیا تودەی ئەوەش دەخاتە روو "سه‌رچاوگه‌لێك له‌ناو فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی توركیا پشتڕاستیكردووه‌ته‌وه‌ پلانێك هه‌یه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی زنجیره‌ چیای گارا و دامه‌زراندنی بنكه‌ و باره‌گای سه‌ربازی هه‌میشه‌یی له‌ باكوری عێراق، به‌ ئامانجی سنورداركردنی جموجوڵه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان.
ئەوەش له‌كاتێكدایه‌، هه‌فته‌ی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆكی توركیا رایگەیاند، به‌نیازه‌ له‌م نزیكانه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی باكوری عێراق و سوریا رابگرێت.
 
2024-07-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.