ئابوری

لە بەغداوە هەواڵی گرنگ گەیشت و بەزووترین کات مووچە دابەش دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی وتەی سیپان شێروانی، ئه‌ندامی لێژنەی ئابووریی په‌رله‌مانی عێراق، ئەم مانگە زوو لیستەكان بۆ بەغدا نێردراون و سەرجەم تێبینییەكانیش چارەسەر كراون، دەشڵێت "چاوەڕێین زووتر تەمویلی مووچە بنێردرێت.

سیپان شێروانی، ئه‌ندامی لێژنەی ئابووریی په‌رله‌مانی عێراق بە میدیای پارتی دەڵێت "ئەم مانگە هەم زوو لیستەكان بۆ بەغدا نێردراون و هەمیش سەرجەم تێبینییەكانی پێشتر چارەسەر كراون، بۆیە چاوەڕێین زووتر تەمویلی مووچە بنێردرێت.

سپیان ئاماژە بەوەش دەکات "وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاری زۆر باشی بۆ پرسی لیستی مووچه کردووە، وتیشی "هیچ بیانوویەك نەهێڵدراوە و لیستەكان هەموویان تەواو و بێ كێشەن.

هەر بەپێی وتەی ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق، دەبێت تاوەکو پێش کۆتایی ئەو مانگە تەمویلی مووچەی مانگی تەمووز بنێردرێت.

ناوبراو ئاشکراشی دەکات "مادام لیستەكان زوو نێردراون و هیچ كێشەیەكیان نییە، هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی ناردنی تەمویل نییە، دوێنێش دارایی فیدڕاڵ تەمویلی مووچەی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکردووە، بۆیە دەبێت هیچ نەبێت پێش كۆتایی هاتنی مانگ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.


رۆژی 27ی حوزەیرانی 2024 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کار بەڕێکەری هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی شەشی بۆ بەغدا نارد و ڕۆژی شەممە 29/6/2024 لیستەکە گەیشتە دارایی فیدراڵ، پاشان رۆژی 4/7/2024، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 231 ملیاری دیناری تەمویلی مووچەخۆرانی مانگی شەشی بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە كرد و دەست بە دابەشكردنی مووچە كرا.
2024-07-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.