ئابوری

لەبارەی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەوە هەواڵی خۆش لە دارایی هەرێمەوە گەیشت

نها نیوز - هەواڵەکان

بەگوێرەی وتەی ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێم، بڕیاریاندا بە خەرجکردنی مووچەی  دوو مانگی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 بە شێوەی "سلفە".

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێمی كوردستان لەمیانی‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا نوسیویەتی "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی خانەنشینی هێزەکانی یەکەی 70 کەلە چەند ناوچەیەکی جیاوازی پارێزگای سلێمانیەوە هاتبوون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاواتی شێخ جەناب وتویەتی "لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کێشەی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 کرا کە ژمارەیان زیاتر لە نۆ هەزار کەسە و مووچەی مانگانەیان نزیکەی چوار ملیار دینارە و تائێستا نەخراونەتەسەر بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابووری.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە "وەزیری دارایی ڕونیکردەوە بەپێی یاسای چاکسازی و ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی نابێت هیچ خانەنشینێک لەدەرەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی مووچە وەربگرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی هێزەکانی یەکەی 70 تائێستا هیچ داتاو زانیاری و دۆسیەیەکیان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری نییە و لە وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوررستانیش هیچ تەرخانکراوێکی داراییان بۆ نەکراوە.

ئاوات شێخ جه‌ناب وتیشی "وەزارەتی دارایی بەرپرسیار نییە لە دواکەوتن و نەدانی مووچەکانیان، بەڵکو پێویستە فەرماندەی هێزەکانی یەکەی 70 کاربکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.

لەبارەی خەجکردنی مووچەی دوو مانگی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 نوسراویشە "هاوشێوەی مانگەکانی دیكه‌ وەزیری دارایی فەرمانی کرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 بەشێوەی سلفە تا کێشەکەیان بە یەکجاری چارەسەر دەکرێت.
 
2024-07-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.