نها نیوز – هەواڵەکان
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه لەسەر دانانی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڕەشەی توند لە سوننەکان دەکات.
عه‌لی به‌لداوی، په‌رله‌مانتاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعە له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دەڵێت "ئه‌و واده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ هێزه سیاسییه سوننیه‌كان د‌یاریكردبوو، خه‌ریكه كۆتایی دێت.
بەلداوی وتیشی "نزیكه‌ی حه‌وت مانگه په‌رله‌مان بێ سه‌رۆكه، بۆیه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌توانێت به‌زۆرینه‌ی دەنگی پەرلەمانتاران كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ڕێككه‌وتنی كۆتایی نێوماڵی سوننه‌كان ده‌كات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "به‌هێزه سیاسییه سوننیه‌كانمان راگه‌یاندووه، كاندیدیك بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دیاریبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ین، له‌حاڵه‌تی ڕێكنه‌كه‌وتنیشیان، ئه‌وكات دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و ئه‌م پرسه یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه.
رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2023، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا کۆتایی بەئەندامێتی محەممەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق بهێنێت، لەوساتەوە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە پشکی پێکهاتەی سوننەکانە، لەلایەن جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانەوە کە شیعەیە، بەڕێوەدەبرێت.
جێی ئاماژەشە، تائێستاش چەندینجار سوننەکان کاندیدیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان دیاریکردوە، بەڵام لەناوخۆیاندا نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن، کە بەوهۆیەوە کێشە و ناکۆکی لەناو پێکهاتەکانی سوننە بەردەوامە و تائێستاش ئەو پۆستە لەلایەن جێگری پەرلەمان موحسین مەندەلاوی بەڕێوەدەبرێت.