هەلی کار

ئێستا گەیشت.. دەرگای دامەزراندن کرایەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم وادەی چاوپێکەوتنی بۆ دامەزراندن ڕاگەیاند و دەڵێت "هەرکەس ئامادەنەبێت مافی دەفەوتێت.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، بۆ پێشکەشکارانی دامەزراندن لە کارتی نیشتیمانی ناحیەی پێباز، سەرجەم ئەو پاڵیۆراوانەی کە ناویان لە لینکەکانی خوارەوە هاتووە بۆ مەبەستی دامەزراندنی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتیی کارتی نیشتیمانی ناحیەی پێباز، دوای وردبینیکردن و پاڵاوتنی ناوی پێشکەشکاران بە رەچاوکردنی مەرجی تەمەن لە لایەن لێژنەی تایبەتمەند ناوی پاڵێوراوان دیاریکراوە.

دەقی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ:

بۆ پێشکەشکارانی دامەزراندن لە کارتی نیشتیمانی ناحیەیی پێباز، سەرجەم ئەو پاڵیۆراوانەی کە ناویان لە لینکەکانی خوارەوە هاتووە بۆ مەبەستی دامەزراندنی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتیمانی ناحیەیی پێباز، دوای وردبینیکردن و پاڵاوتنی ناوی پێشکەشکاران بە رەچاوکردنی مەرجی تەمەن لە لایەن لێژنەی تایبەتمەند ناوی پاڵێوراوان دیاریکراوە.

تێبینی: هەر کەسێک لە سرەی خۆی بۆ چاوپێکەوتن ئامادە نەبێت، مافی دەفەوتێت.

یەکەم: دەرچووانی بەشی یاسا و ئە ندازیاری تەکنەلۆژیای زانیاری( IT) ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن:

رۆژی سێ شەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/٢٣ کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو . لە کاتژمێر ٩ی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (٢) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن.

لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی بەشی یاسا

https://drive.google.com/…/1B6B8N…/view…

دووەم: دەرچووانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و بەشی پەیوەندیەکان و گەیاندن بەم جۆرەی خوارەوە ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن: رۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/٢٤

کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو لە کاتژمێر ٩ی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (٢) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن .

– لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی ئەندازیاری کۆمپیوتەر ، پەیوەندیەکان و گەیاندن:

https://drive.google.com/…/1B5dXP4u0VbviN43ZcSn…/view…

بۆ ئەم مەبەستە پاڵێوراو پێویستە ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە لەگەڵ خۆی بهێنێت:

١_ وێنەی ڕەسەن لە کارتی نیشتیمانی.

٢_ وێنەی ڕەسەن لە کارتی زانیاری.

٣_ وێنەی رەسەن یاخود پەسەندکراو لە بڕوانامەی دەچوون بە نمرەوە.

٤_ تایبەت بە کەسوکاری پلەیەکی شەهیدان پێویستە بەڵگەنامەی پەسەندکراو بهێنێت کە بسەلمێنێت کە کوڕ یان کچی شەهیدانی سەربەرزی کوردستانن.
 
2024-07-11
زیاتر...
1
Copyright © All rights reserved.