عێڕاق

گرفتێکی گەورە و مەترسیدار لەبەردەم پەرلەمانی عێراق دروستبوو

نها نیوز - هەواڵەکان

بەگوێرەی وتەی محەمەد خەفاجی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، تەمەنی دەستووری عێراق كۆتایی هاتووە و هەمواركردنەوەی قورسە. دەشڵێت "ئەو لایەنانەی داوای هەمواركردنەوەی دەكەن جدیی نین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد جاسم خەفاجی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی (الصباح)ی وت "تەمەنی دەستووری عێراق كۆتایی هاتووە و هەمواركردنەوە قورسە، لەم خولەدا هیچ قسەیەكی لەسەر ناكرێت.

خەفاجی ئەوەشی بە رۆژنامەی سەباح وتووە "هەمواركردنەوە دەستووری عێراق كارێكی سادە و ئاسان نییە ئەو لایەنانەشی داوای دەكەن و جدی نین.

ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات "زۆرینەی كێشەكان بەهۆی جێبەجێنەكردنی دەستوورەوەیە و لەوانەش كێشەی پێكهێنانی حكومەت دوای هەموو خولێكی هەڵبژاردن.

ناوبراو وتیشی :هەمواركردنەوەی دەستوور كارێكی پێویستە، بەڵام تائێستا تێپەڕاندنی ئەو بابەتە قورسە، چونكە خەونی گۆڕینی سەرتاسەری دەستوور بەهیچ جۆرێك ناكرێت، پێویستە رێككەوتن لەسەر هەندێك ماددەی دیاركراو بكرێت بۆ هەمواركردنەوەی.

لە کۆتایشدا محەمەد جاسم خەفاجی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە "تەمەنی كاریگەریی دەستووری عێراق كۆتایهاتووە، هیچ باسێكیش بۆ هەمواركردنەوەی لە ئارادانیە نییە، تەنانەت لەم خولەی ئێستادا هیچ ئاماژەیەكیشی بۆ نەكراوە.
 
2024-07-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.