ئابوری

ئێستا گەیشت.. پرسە چارەنوسسازەکە لەکۆتاییدا بڕیاری لەسەر دەدرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان گفتوگۆبکات.

بەپێی کارنامەى کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران، تەوەرى یەکەمى کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە دەرئەنجامى کۆبونەوەى هاوبەشى هەردوو حکومەتى هەرێم و فیدراڵ تایبەت بە پرسى دەروازە سنورییەکان و ئەم بابەتەش لەلایەن هەردوو وەزیرى دارایی و ناوخۆ پێشکەش دەکرێت کە بەشدارىی کۆبوونەوەکە بوون.

تەوەرى دووەمى کۆبوونەوەکە لەبارەى پرسى مووچەى هێزە ئەمنییەکان و مووچەخۆرانە، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرى دارایی و ئابووریی حکومەتى کاربەرێکەری هەرێمى کوردستان بەدواداچونەکانى بۆ بابەتى مووچەى مانگى 6ـى مووچەخۆرانى هەرێم و مووچەى هەردوو مانگەکانى 5 و 6 ى هێزە ئەمنییەکان (پێشمەرگە و ئاسایش) پێشکەشدەکات.

هەر لەو تەوەرەدا باس لە دوا پێشهاتى بابەتى وردبینى و پێداچونەوەى لیستى موچەى هێزە ئەمنییەکان لەلایەن تیمى هاوبەشى چاودێرى دارایی هەرێم و فیدراڵ دەکرێت.

هەروەها کارەکانى هەردوو تیمى هاوبەشى حکومەتەکانى هەرێم و فیدراڵ تایبەت بە پرۆسەى هاوبەشى یەکخستنەوەى رێکارە داراییەکان و سیستمى باج لەنێوان هەولێر و بەغدا، دەخرێتە ڕوو.
 
2024-07-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.