جیهان

ته‌قینه‌وه‌ى كۆگایه‌كى غاز 68 كه‌سى كرده‌ قوربانیى

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان:

لە چێشتخانەیەکی شاری ئیزمیری رۆژئاوای تورکیا کۆگایەکی غاز تەقییەوە و لە ئەنجامدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 63 کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە دوای رووداوەکە تیمە فریاگوزارییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ژمارەیەکی زۆر برینداریان لەژێر داروپەردووی بیناکە هێناوەتە دەرەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئاشکراشیانکرد، 40 بریندار دۆخی تەندروستیان جێگیر بووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

لە دوای رووداوەکە پۆلیس دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت ئەو کەسە هۆکاری رووداوەکە بووە یاخود نا.

2024-07-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.