جیهان

کاندیدێکی دیکەی هەڵبژاردنی ئێران کشایەوە

دوای ئەمیر حوسێن هاشمی، عەلی رەزا زاکانی دووەم کاندیدی موحافیزکارەکان لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئێران کشایەوە.

ئێستا چوار کاندید رکابەری دەکەن بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئێران، مەسعود پزیشکیان، كاندید ریفۆرمخوازەکان لەگەڵ هەریەک لە مستەفا پور محەمەدی، محەمەد باقر قاڵیباف و سەعید جەلیلی کاندیدانی بەرەی موحافیزکارەکان.

ناوەندی ئیسپا و رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، دوایین راپرسیان لەسەر دۆخ و دەنگی کاندیدەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوکردەوە.

راپرسییەکەی ئیسپا لە ناو سێ هەزار و 589 کەسەدا لەسەرتاسەری ئێران ئەنجامدراوە، بەگوێرەی راپرسییەکە 46%ـی دەنگدەرانی ئێرانی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکەن، لە بەرامبەردا 12% رایگەیاندووە، هێشتا بڕیاری بەشدارییان نەداوە و 28.8%ـی دیکەی دەنگدەران وتوویانە، بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا ناکەن.


2024-06-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.