پارێزەرێکی دۆسیەی گێرانەوەی مووچە لە دادگای فیدراڵ هەموو شتێک لەسەر سێ مووچەکە ئاشکرا دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
پارێزەرێکی دۆسیەی گێڕانەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە دادگای فیدراڵ دەڵێت "سێ مووچەکە لەناو بڕیاری ژماره (224/ئیتیحادیه/2023) دایه، وزاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ مانگه‌كانی تردا ده‌یدات، ناشتوانێت له‌وه رابكات".
پارێزه‌ر به‌كر حه‌مه سدیق کە پارێزه‌رى دۆسیه‌ى گێڕانه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بووه له دادگاى فیدراڵى له‌میانی نوسراوێکیدا لە تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دەڵێت "به‌رێزان پێشتریش ئه‌مه‌م وت، موچه‌ی (3) مانگه‌كه‌ی ساڵی (2023) له‌ناو بڕیاری ژماره (224/ئیتیحادیه/2023) دایه، و پێویست ناكات به‌دوایدا بگه‌ڕێن".
ئەو پارێزەرە ئاشکراشیکرد "وه‌زاره‌تی دارایی له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا كه خۆی دیاریده‌كات له‌گه‌ڵ مانگه‌كانی تردا ده‌یدات، ناشتوانێ له‌وه رابكات".
پارێزەر بەکر حەمە سدیق ئاماژەی بەوەشدا "بڕیاره‌كه‌ی دادگا له‌وه‌شدا روونه كه ده‌بێت مووچه‌ی فه‌مانبه‌ران بۆ ساڵی (2023) بدات، هیوادارم له‌نزیكترین كاتدا داخڵی مووچه‌ی بكه‌ن، چاوی فه‌رمانبه‌ران به‌وه‌ش گه‌ش بێت.
ئ.ز
|