ئابوری

بەهای 100 دۆلار دەبێتە 100 هەزار دینار؟

نهانیوز- هەواڵەکان

سەفوان قوسەی، ڕاوێژکاری بانکە تایبەتییەکانی عێراق پێشبینی دەکات، بەهای 100 دۆلار بۆ 100 هەزار دینار دابەزێت.

سەفوان قوسەی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، "سیاسەتەکانی بانکی ناوەندیی عێراق نزیکبووەتەوە لە جێبەجێکردنی خواستەکانی بانکی فیدراڵیی ئەمریکا، ئەوەش هۆکارە بۆ دابەزینی بەهای دۆلار".

سەفوان قوسەی لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دینار وتی "بانکی ناوەندیی پشتی پشتی بە توانای وەزارەتی دارایی عێراق بەستووە بۆ دانەوەی قەرزەکانی، چونکە عێراق 45 ملیار دۆلار قەرزاری بانکی ناوەندییە".

بانکە تایبەتییەکانی عێراق جەختی لەوەشکردەوە، ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق ئەو قەرزە بگەڕێنێتەوە، یان هەندێک لە موڵکەکانی ڕادەستی بانکی ناوەندیی بکاتەوە، ئەوکاتە بانکی ناوەندییش چاو بە بەهای دیناردا دەخشێنێتەوە و ڕەنگە بەهای یەك دۆلار بەرامبەر بێت بە یەك هەزار دینار.

 
2024-03-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.