وەرزش

رۆناڵدۆ هۆتێلەکەی خۆی دەکات بە نەخۆشخانە


رۆناڵدۆ بڕیاریدا هۆتێلەکانی خۆی بگۆرێت بۆ نەخۆشخانەو خۆشی هاوکاری پزیشکەکان دەکات لە روی داراییەوە.

بەهۆی بڵاوبونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆناوە، تۆپی پێ بە تایبەتی و وەرزش بە گشتی لە هەموو جیهاندا پەکی کەوتوەو لە زۆربەشی وەستاوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی بڕیاریدا ئەو کۆمەڵە هۆتێلەى لە پورتوگال هەیەتی بیانگۆرێت بۆ نەخۆشخانە، تا چارەسەری توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆناى تیا بکرێت.

رۆژنامەى مارکای ئیسپانی ئاماژەى بەوەشداوە کە رۆناڵدۆ بریاریداوە موچەى سەرجەم پزیشک و ئیداری و ئەو کەسانە بدات کە بۆ هۆتێلەکەى دەگوازرێنەوە.

ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا تۆمارکراوەو یەکێک لەوانەش دانێلی رۆگانی هاورێی رۆناڵدۆ و بەرگریکاری یۆڤانتۆسە
2020-03-15
زیاتر...