وەرزش

گۆهدار زێباری:عەقڵییەتێکی تاكڕەوی خۆپەرست حکومڕانی هەرێم دەکات

نهانیوز- هه‌واڵه‌كان

گوهدار زێباری یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی بادینان دوای ئازادبوونی رایگەیاند:  عەقڵیەتێکی تاکڕەوی، توندڕەوی، خۆپەرست حوكمڕانی هەرێم دەکات و  چێژ لە فرمێسکی دایک و باوکمان دەبینن.

ئەمڕۆ 17ی شوباتی 2024 گوهدار زێباری دوای ئازادبوونی و لەکاتی پێشوازیکردنی کەسوکاری لە گوهدار زێباری وتی " ئەو رووداوانەی روودەدات لە هەرێمی کوردستان رەنگدانەوەی حەقیقەتی عەقڵیەتێکی تاكڕەوی، توندڕەوی، خۆپەرستی، کۆنەپەرستی، حەرام خۆری دواکەووتووە لەسەر جەستەی حەرام خۆر".

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " ئەمانە چێژ لە فرمیسکی دایک و باوکمان دەبینن، ئەمانە چێژ لە سیخوڕی و تۆقاندن و زیندان و ئەشکەنجەدان و خوێن دەبینن، ئەمانە چێژ لە برسیکردن و گیرفان بڕی و تاڵانی و باج و سەرانە دەبینن".

گوهدار زێباری لە کۆتایی قسەکانیدا وتی " لە حەقیقەتدا میللەتی کورد شایستە ئەم حکومڕانییە نییە، ئێمە میللەتێکی ماندووین و ستەمدیدەین، ئەمانە بەنان و ماستی دایکەکانمان گەیشتنە ئەم ئاستە، ئەمانە بەداخەوە نمەک حەرام بوون".

گوهدار زێباری یەکێکە لە گیراوەکانی بادینان دوای چەند جارێک حوکمەکەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە درێژکرایەوەو ئەمڕۆ شەممە ١٧ ی شوباتی ٢٠٢٤ کۆتایی بە حوکمەکەی هات و ئازاد کرا.
2024-02-17
زیاتر...