هەمەڕەنگ

ئاگاداربه‌.. له‌كاتی تێكردنی به‌نزین ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ نه‌كه‌ی!


یەکێک لەو ھەڵانەی شۆفێران لەکاتی تێکردنی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکانیان ئەنجامیدەدەن، پڕکردنی تانکییەکەیە بەتەواوەتی تەنانەت پاش ھەستانەوەی دەسکی بەنزینەکە.

بەنزین شلەیەکی تایبەتییەو زوو دەبێت بەھەڵم، بەتایبەتی لەکەشی گەرمدا، کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلیش سیستمێکی تایبەتییان لەتانکی بەنزینەکانی ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان جێگیرکردووە، کە ئاگادارت دەکاتەوە لەوەی پێویستە بەشێک لەتانکییەکە بۆ ھەڵمی بەنزینەکە بھێڵیتەوە.

ئەو سیستمە بەناوی (EVAP) ناودەبرێت، کۆمپانیاکان بە ھەژمارکردنی قەبارەی تەنکیی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکان بەشێک لەتەنکییەکە دەھێڵنەوە، تا ئەو بەنزینەی بوە بەھەڵم بەزایە نەچێت‌و سودی لێ ببینرێت.

بەپێچەوانەوە تێکردنی بەنزین پاش چەند جارێک لەھەستانەوەی دەسکی بەنزینەکە، زیان بەسیستمی (EVAP) دەگەیەنێت‌و بۆ ماوەیەکیش (تا ئەو کاتەی بەشی سیستمەکە لەتانکییەکە خاڵی دەبێتەوە) مەترسییەکانی تەقینی تانکییەکەو سوتانی ئۆتۆمبێلەکە ئەگەرێکی کراوەیە.

ھەروەک ئەوەی دەیبینین ڕۆژانە ئۆتۆمبێل لەھەرێمی کوردستان گڕ دەگرن‌و بەدڵنیاییشەوە، بەشێک لەھۆکاری گڕگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ھەڵەیەی باسمان کرد.

 
2020-10-24
زیاتر...