وەرزش

پشكنینی دووه‌می كۆرۆنا بۆ رۆناڵدۆ كرا


پشکنینى دووەمى ڤایرۆسى کۆرۆناى ڕۆناڵدۆ دووبارە ئەرێنى دەرچووە و بەشداریکردنى بەرامبەر بەرشەلۆنە ڕوون نییە.

ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، ئەنجامى پشکنینى پزیشکى دووەمى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى ئەرێنى دەرچووە، واتە هێشتا لە ڤایرۆسەکە پاکنەبووەتەوە.

مارکا ئاماژەى بەوە کردووە، بەهۆى ئەمەشەوە ڕۆناڵدۆ بەشدارى یارییەکەى بەرامبەر بەرشەلۆنە لە چامپیۆنز لیگدا ناکات، کە ٢٨ى ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، کە بەپێى یاساکانى یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا دەبێت یاریزانەکە بۆ بەشداریکردن هەفتەیەک پێش یارییەکە کۆرۆناى تێپەڕاندبێت.

لەلایەکى ترەوە، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئامادەبوونى ڕۆناڵدۆ لە یارییەکەى بەرامبەر بەرشەلۆنەدا پەیوەندى بە پشکنینى پى سى ئاڕەوە دەبێت، کە ٢٤ کاتژمێر پێش یارییەکە ئەنجام دەدرێت.

پشکنینى پى سى ئاڕ بەفراوانى لە زانستى زیندەوەرزانى بەکاردێت، کاردەکات لەسەر خێرا بەرهەمهێنانى ملیارەها کۆپى لە نمونەیەکى تایبەت لە ناو دى ئێن ئەیدا، کە ئەمیش بەشێکى گەورەیە لە خانەکانى لەشى هەموو بوونەوەرێکى زیندوودا.
2020-10-23
زیاتر...