وەرزش

به‌رشه‌لۆنه‌ بۆندی چوار یاریزانی درێژكرده‌وه‌


یانەى بەرشەلۆنە بە یەکجار گرێبەستی چوار یاریزانی یانەکەى درێژ کردەوە.

ئیدارەى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانی گرێبەستی هەر چوار یاریزان شتیگن و پیکێ و لینگلیت و دی یۆنگی درێژ کردەوەو نرخی هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەشی بەرز کردەوە.

لە بەیاننامەیەکدا ئیدارەى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەدا کە بۆندی شتیگن تا ساڵی 2025 درێژ کراوەتەوەو نرخی هەڵوەشاندنەوەشی کراوە بە 500 ملیۆن یۆرۆ.

بۆندی پیکێی بەرگریکاریش تا سالی 2024 درێژ کراوەتەوەو نرخی هەلوەشاندنەوەشی کراوە بە 500 ملیۆن یۆرۆ.

بۆندی لینگلیتی بەرگریکاری فەرەنسیش تا ساڵی 2026 درێژ کراوەتەوە بە نرخی هەڵوەشاندنەوەى 300 ملیۆن یۆرۆ.

بۆندی دی یۆنگی هۆڵەندیش تا ساڵی 2026 درێژ کراوەتەوە بە نرخی هەڵوەشاندنەوەى 400 ملیۆن یۆرۆ.
2020-10-21
زیاتر...