وەرزش

گواردیۆلا نیگه‌رانه‌



گواردیۆلا لە ئاستی یاریزانەکانی رازی نیەو دەڵێت هێشتا دورین لەوەى بگەین بە لوتکە.

پاش بردنەوەیان بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەى ئارسناڵ، گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی رایگەیاند: تیپەکە یارییەکی باشی کردوە و  یاریزانەکان جوهدێکی زۆریان خەرج کرد.

وتیشی: پێویستە هەنگاو بە هەنگاو تواناى خۆمان بگەرێنینەوەو هێشتا دورین لەوەى بگەینە لوتکەى ئاستی خۆمان.

گواردیۆلا پێوایە لە روی جەستەییەوە هێشتا باش نین و بە رونیش بەرامبەر یانەکانی لیدز یونایتد و ۆڵڤەرهامپتۆن دەرکەوتووە.

ئێستا مانچستەر سیتی بە 7 خاڵ و یارییەک کەمتر لەپلەى دەیەمی ریزبەندی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت.
2020-10-18
زیاتر...