وەرزش

كلاسیكۆ به‌بێ هانده‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت


لە ئیسپانیا بەهۆى شەپۆلى دووەمى کۆرۆناوە ١٥ ڕۆژ چەند شوێنێک دادەخرێن و یارى کلاسیکۆش بەبێ هاندەران بەڕێوەدەچێت.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان لە ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەکەن، هاندەرانى تۆپى پێ لە ئیسپانیا ناتوانن سەیرى یارى کلاسیکۆى نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید بکەن، تەنیا لە ماڵەکانى خۆیانەوە نەبێت.

ڕۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، بڕیارى داخستنى یانە و خواردنگاکان لە ئیسپانیا هاوکاتە لەگەڵ یارى کلاسیکۆ، کە ٢٤ى ئەم مانگە لە هەفتەى حەوتەمى خولى ئیسپانیادا لە یاریگاى کامپ نۆ بەڕێوەدەچێت.

سپۆرت ڕوونیکردووەتەوە، حکومەتى ئیسپانیا ڕێوشوێنى نوێ دەگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى شەپۆلى دووەمى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لە ٢٢ى مانگەوە بۆ ١٥ ڕۆژ یانەکان و خواردنگاکان دادەخرێن و تەنیا ڕێگەیان پێدەدرێت خواردن بۆ ماڵان ببەن.
2020-10-15
زیاتر...