هەمەڕەنگ

ئه‌و خێزانانه‌ی منداڵییان ده‌بێت، هاوكاریی دارایی ده‌كرێن


لە سەنگافورە ھاوکاری دارایی ئەو خێزانانە دەکرێت کە لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا منداڵیان دەبێت.

حکومەتی سەنگافورە پلانی داناوە بۆ یەک جار ھاوکاری دارایی ئەو خێزانانە بکات و ھانیان بدات تا بتوانن منداڵ بێننە ژیانەوە لە کاتی ئێستادا کە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کاریگەری دارایی لەسەر خێزانەکان دروستکردووە و بەوەش رێژەی لەدایکبوونی مندال کەمیکردووە.

لەوبارەوە جێگری سەرۆک وەزیرانی سەنگافورە رایگەیاند، بەرپرسانی وڵات ئاگادارن لەوەی ھەندێک لە خێزانەکان  بەھۆی کۆرۆناوە لە پرۆسەی ھێنانی منداڵ راوەستاون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھۆکارەکەی بۆ نەبوونی بژێوی ژیانیانەوەیە، بۆیە ھاوکاری دارایی ئەو خێزانانە دەکەن کە منداڵیان دەبێت، بە بری حەوت ھەزار و ٣٣٠ دۆلار.

سەنگافورە یەکێکە لەو وڵاتانەی کە رێژەی کەسانی بەتەمەنی زۆرە و گەنج و منداڵی کەمە و لە رابردوودا ھاوکاری دارایی زۆری ئەو خێزانانەی کردووە کە منداڵیان ھەیە و دەینێرنە قوتابخانە.
2020-10-10
زیاتر...