وەرزش

له‌سه‌ر هێنانی یاریزانی نوێ.. زێدان خۆی یه‌كلایی كرده‌وه‌


راهێنەری ریاڵ مەدرید ئاشکرایکرد کە ئەوان گرێبەستی نوێ لە ماوەى گواستنەوەى یاریزانانی ئەمساڵ ئەنجام نادەن.

زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید هاوادارانی یانە مەلەکییەکەى بێ هیوا کرد لە کرینی یاریزانی نوێ و بە ئاشکرا دانی بەوەدا نا کە ئەوان گرێبەستی نوێ ئیمزاناکەن.

ئەو قسانەى زیدان لەکاتێکدایە کە یانەکە دەستبەرداری هەریەک لە یاریزانان گاریس بەیل و جەیمس رۆدریگێز و ئەشرەف حەکیمی و ریگیلۆن بووە.

لە بەرامبەردا هەریەک لە یاریزانان بۆرخا مایۆرال و ئۆدریزۆلا و ئۆدیگاردی گەرانۆتەوە ریزەکانی.

زیدان ئاماژەى بەوەدا کە ئەو رازیە لە پێکهاتەى یانەکەی و پێویستی بە یاریزانی نوێ نییە.
2020-09-26
زیاتر...