وەرزش

چارەنووسی میسی یەکلایی دەکرێتەوە


ئەمڕۆ لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات و کەناڵی تی واى سیش دەڵێت لەسەدا 90 دەمێنێتەوە.

پاش کۆتایی هاتنی کۆبونەوەى نێوان خۆرخی میسی و بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە، کەناڵی تی واى سی ئەرجەنتینی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ پێنج شەممە میسی چارەنوسی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

کەناڵی تی واى سی دەڵێت بە رێژەى لەسەدا 90 لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی لە ریزەکانی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە.

باسیشی لەوە کردوە کە میسی تا ساڵی 2021 لە بەرشەلۆنە بەردەوام دەبێت و دواتر بە خۆرایی ریزەکانی جێدەهێڵێت.

ئەگەر هەر یانەیەک لە ئێستادا میسی بکرێت پێویستە 700 ملیۆن یۆرۆ نرخی هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى بدات بەڵام بۆ وەرزی داهاتوو ئەو پارەیەى لەسەر نامێنێت.
2020-09-03
زیاتر...