وەرزش

میسی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانێت له‌ یانه‌كه‌ی بڕوات

ئاژانسی نها...

رادیۆی کادینا سیری ئیسپانی ئاشکرای کرد خاڵێک لە گرێبەستەکەی میسیدا ھەیە کە رێگەی پێدەدات یانکەی جێبێڵێت بێ ئەوەی پارەی پێبژاردن بدات.

بەپێی خاڵێکی گریبەستەکەی میسی لەگەڵ ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە ناوبراو دەتوانێت لە گواستنەوەی ھاوینەی ئەمسالدا دەتوانێت یانەکەی جێبێڵێت بە پێبژاردنی ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆ. 

ئەوەش روونکراوەتەوە کە خاڵی ناو گرێبەستەکە بریتییە لەوەی میسی بۆ ماوەی سێ ساڵ گریبەستی کردووە کە لە ٢٠١٧ بووە و پابەندکراوە بە پێدانی پێبژاردن و ساڵی چوارەمی ئارەزومەندانەیە و دەتوانێت بڕوات بێ پێبژاردن.

ھاوکات ئەمڕۆ یەکشەممە، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بەشداری پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای یانەی بەرشەلۆنە نەکردووە، کە بڕیارە سبەی دووشەممە یانەکە راھێنانەکانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێبکاتەوە.

دوای شکستە گەورەکەی بارسا بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی، کە ٢ - ٨ پێیدۆڕا و لە قۆناغی ھەشتەوە ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد، کارگێڕیی یانە کەتەلۆنییەکە بڕیاریدا گۆڕانێکی ریشەیی لە تیپەکەیدا بکات و یەکەم بڕیاریشی دەرکردنی کیکێ سیتێنی راھێنەر و دانانی رۆناڵد کۆمانی ھۆڵەندی بوو لە شوێنیدا.
2020-08-30
زیاتر...