وەرزش

میسی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت


داهاتووى میسى ڕۆژ بە ڕۆژ ئاڵۆزتر دەبێت و بەرشەلۆنەش دڵى بە سزاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى خۆشە، کە ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان لە بەڕازیلیەوە ئاماژەیان بەوە کردووە، لیۆنێل میسى داواى ڕۆیشتنى لە یانەکەى کردووە، بەڵام بەرپرسانى بەرشەلۆنە ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتکردەوە.

ڕادیۆى کادینا سێرى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، کەسە نزیکەکانى میسى دوودڵییان درووستکردووە لەسەر ئایندەى ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە، دواى ئەوەى هەموویان بێدەنگییان هەڵبژاردووە و کەسیان زانیارییەکانى بەڕازیلیان ڕەتنەکردووتەوە و میسیش تا ئێستا لە بارەى داهاتوویەوە قسەى نەکردووە.

لەلایەکى ترەوە، بەرپرسانى بەرشەلۆنە پێیانوایە تاکە ڕێگە بۆ ڕۆیشتنى میسى چالاککردنى بەندى سزاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەیەتى، کە ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆیە و هیچ یانەیەکیش نییە بتوانێت ئەو پارەیە بدات.
2020-08-18
زیاتر...