وەرزش

شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

بەگوێرەی پێشبینیەکانی شارەزایەکی کەشناسی، لە كۆتاییەكانی ئەم مانگەوە شەپۆلێكی سەرما و بەفر و باران ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، لەمیانی راگەیەندراوێكیدا ئاماژەی بەوە داوە، ھەفتەی داھاتوو لەنێوان 18 بۆ 20ی مانگ ئەگەری ھاتنی بارانێکی کەم و پچڕپچڕ ھەیە و زۆربەی شوێنەکان ناگرێتەوە و زیاتر کاریگەری لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەبێت بەتایبەت لە سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر.

ناوبراو ئاشکراشیکردووە "ئەگەر ھەیە لە 26ی کۆتایی ئەم مانگەوە نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری باکور ناوچەکانمان بگرێتەوە کە شەپۆلی سەرما و بەفر و بارانی مامناوەند و باشی لەگەڵ ئەبێت".
2024-11-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.