هەمەڕەنگ

رێنمایی گرنگ بۆ وازهێنان لە جگەرە


جگەرەکێشان یەکێکە لە مەترسیدارترین رەفتارەکان و دەبێتە هۆی تێکدانی باری تەندروستی و هۆکارێکە بۆ زۆر نەخۆشی، وازهێنان له‌ جگه‌ره‌ كێشان به‌ كارێكی زۆر گران داده‌نرێت لای هەندێک کەس و بەپێچەوانەوە لای کەسانێکی دیکە ئاسانە، به‌ڵام ئایا  وازهێنان له‌و دووكه‌ڵه‌ پیسه‌ كارێكی گونجاو نیه‌؟ ئایا كێ حه‌ز به‌و بۆنه‌ ناخۆشه‌ ده‌كات.

به‌پێی بڵاوكراوه‌كانی ماڵپه‌ری "غزوندهایت" ئه‌ڵمانی 10 ئامۆژگاری بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی واز له‌ جگه‌ره‌كێشان ده‌هێنن، تا بزانن چۆن پێویسته‌ چۆن ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنێن؟

1-كاتێكی دیاریكراو هه‌ڵبژێره‌ بۆ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان.

2-مێشك و ده‌روونت بخه‌ره‌ كار بۆ هاندانی خۆت و تا واز له‌جگه‌ره‌ كێشان بهێنیت، بیر له‌ رێنماییه‌كانی پزیشك بكه‌ره‌وه‌ زیانه‌كان مه‌ترسیه‌كان، تا زیاتر هه‌وڵبده‌یت و په‌شیمان نه‌بیته‌وه‌.

3-ئاوێكی زۆر بخۆره‌وه‌، هه‌وڵبده‌ به‌رده‌وام كوپێك ئاو پێ بێت یان شه‌ربه‌تی سروشتی.

4- سوپاس و دڵخۆشی خۆت بده‌ره‌وه‌، بۆ نمونه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی پێشتر بۆ پاكه‌تێك جگه‌ره‌ت داده‌نا ئێستا هه‌وڵبده‌ بیده‌ به‌ شتێك كه‌ ئاره‌زووی ده‌كه‌یت و وه‌ك دیاریه‌ك پێشكه‌شی خۆتی بكه‌، تا زیاتر هانی خۆت بده‌یت.

5-جوڵه‌ زۆر  گرنگه‌، هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ وه‌رزش بكه‌یت ئیتر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بۆ نمونه‌ به‌ پێ رۆیشتن مه‌له‌كردن راكردن و هه‌ر جوڵه‌یه‌كی تر كه‌ ئاره‌زووی ده‌كه‌یت.

6-خواردنی ته‌ندروست وه‌ك سه‌وزه‌ و میوه‌ی زۆر، ره‌نگه‌ زۆر ئاره‌زووی شیرینی بكه‌یت به‌ڵام ئاگاداربه‌ زیانی هه‌یه‌ هه‌وڵبده‌ بنێشت بجوی به‌ڵام بنێشتی بێ شه‌كر.

7-هه‌تا ده‌توانیت دووربه‌ له‌و جێگه‌یانه‌ی كه‌ جگه‌ره‌ی تێدا ده‌كێشرێت تا بۆن و دووكه‌ڵه‌كه‌ی نه‌چێته‌ سیه‌كانته‌وه‌، به‌دووربه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ تا ده‌توانیت، چونكه‌ ئالوده‌ی ئه‌و ده‌بیت.

8-ئاره‌زووی خۆت زۆر گرنگه‌، چونكه‌ هه‌ر شتێك ئاماده‌ی و ئاره‌زووت تێدا بوو هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌یت، زیاتر بیر له‌ لایه‌نی ئیجابی ده‌كه‌یته‌وه‌ تا نه‌گه‌رێیته‌وه‌ سه‌ری.

9-زانیاری بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر نیشانه‌ خراپه‌كانی كێشانی جگه‌ره‌، خراپی بۆ باری ته‌ندروستی له‌شت.

10-هه‌ندێك جار ره‌نگه‌ پێویست به‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و نیكۆتینه‌ بێت كه‌ له‌شتدایه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌توانیت ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ به‌كاربهێنیت كه‌ كاریگه‌ریه‌كانی له‌ له‌شتدا كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و زیانه‌كانی ناهێلێت، تا جارێكی دیكه‌ نه‌كه‌رێیته‌وه‌ سه‌ر كێشانی.
2020-08-04
زیاتر...