وەرزش

نوێترین زانیاریی لەسەر داهاتووی نیمار


نیمار نایەوێت لەم هاوینەدا بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە و دەیەوێت بۆ وەرزى چوارەم لە پاریس سان جێرماندا یارى بکات.

سایتى لى تێن سپۆرتى فەڕەنسى بڵاویکردووەتەوە، نیمار دا سیلڤاى بەڕازیلى هێرشبەرى پاریس سان جێرمان ئەم وەرزە لە یانەکەیدا جیاوازە و کراوەیە بۆ ئەنجامدانى وەرزى چوارەمى لەگەڵ یانە پاریسیەکەدا.

ئاماژەى بەوە کردووە، نیمار لە هاوینى ڕابردوودا سوربوو لەسەر گەڕانەوەى بۆ بەرشەلۆنە بە هەر نرخێک بێت، بەڵام بۆ یەکەم جار لە دواى ٢٠١٧وە هەست بەوە دەکات پەشیمان نییە لەوەى پەیوەندى بە پاریس سان جێرمانەوە کردووە.

باسى لەوەش کردووە، نیمار لە حاڵەتێکى گەشکردندایە لە پاریسدا و ماوەیەکە هەردەم پێکەنین لەسەر لێوەکانیەتى لە هەر شوێنێک بێت، هەردەمیش خۆشەویستى خۆى بۆ پاریس دەربڕیوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا.

بەگوێرەى سایتەکە گەڕانەوەى نیمار بۆ بەرشەلۆنە بووە بە بەشێک لە ڕابردوو، لەبەرئەوەى یاریزانەکەش هیچ بژاردەیەکى ترى لەبەردەمدا نییە و گەڕانەوەى لەم هاوینەدا زۆر قورسبووە، بەهۆى قەیرانى کۆرۆناوە، کە کاریگەرى لەسەر ئابووى تۆپى پێ کردووە.
2020-07-31
زیاتر...