وەرزش

بەرشەلۆنە پێنج یاریزانی خستووەتە بازاڕی فرۆشتنەوە


بەرشەلۆنە پێنج یاریزانی خستۆتە بازاری فرۆشتنەوە و دەیەوێت لەکۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداریان ببێت.

مارشیال لۆرێنتی رۆژنامەنوسێکی ئیسپانیەو لە رۆژنامەى مۆندۆ کار دەکات و نزیکە لە ئیدارەى یانەى بەرشەلۆنە و ئاشکرایکردوە ئیدارەى یانە ئیسپانییەکە پێنج یاریزانی خستۆتە بازاری گواستنەوەوە.

بە پێی زانیارییەکانی مارشیال لۆرێنتی بێت هەریەک لە یاریزانان ئۆمتیتی و جۆنیۆر فێربۆی بەرگریکار و راکیتیچی یاریزانی هێلی ناوەراستی یانەکە و برایسوایت و کۆتینۆی هێرشبەر چونەتە لیستی یاریزانە فرۆشراوەکانەوە.

ئەمە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەى کە لەکۆتایی وەرز ئارسەر میلۆ پەیوەندی بە یانەى یۆڤانتۆسەوە دەکات و لەجێگەى ئەو پیانیچ یاریی دەکات.
2020-07-23
زیاتر...