وەرزش

میسی ره‌خنه‌ له‌ یانه‌كه‌ی ده‌گرێت


میسى ڕەخنە لە ئاستى تیپەکەى دەگرێت و پێیوایە گەر ئاوا یارى بکەن لە چامپیۆنز لیگیشدا دەدۆڕێن، ڕیاڵ مەدریدیش بە شایستەى نازناوەکە دەزانێت.

دواى دۆڕاندنەکەى بەرامبەر ئۆساسۆنا لە خولى ئیسپانیا، لیۆنێل میسى کاپتنى بەرشەلۆنە ڕەخنەى توندى لە شێوەى یاریکردنى تیپەکەى گرت و دەڵێت "گەر بە هەمان ئاستەوە بەردەوامبین، یارییەکەى ناپۆلیش لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا دەدۆڕێنین".

میسى دووپاتیدەکاتەوە، پێشتریش باسى لەوە کردووە یاریکردنیان بەم شێوەیە بەس نابێت بۆ کێبڕکێکردن لە چامپیۆنز لیگدا و تەنانەت نازناوى خولى ئیسپانیاشیان لەدەستدا.

میسى دەڵێت "ڕیاڵ مەدرید ئەوەى لەسەریبوو کرد و لە دواى وەستانەکەوە هیچ یارییەکى نەدۆڕاند، ئەوان شایستەى بردنەوەى نازناوەکە بوون".

میسى باس لەوەش دەکات، هاندەران مافى خۆیانە داواى نازناو بکەن، بەتایبەت چامپیۆنز لیگ، لەبەرئەوەى پێش دۆڕاندنەکانیان بەرامبەر ڕۆما و لیڤەرپوڵ بەڵێنى بردنەوەى نازناوەکەیان پێدابوون.

میسى دەشڵێت "لە سەرەتاى ئەمساڵەوە ئەوەى لە یانەکەماندا ڕویداوە نامۆ و خراپە، چەندین خاڵى زۆرمان لەدەستدا و ئەم دۆڕاندنەشمان کورتکراوەیەکى وەرزەکەمانە و پێویستە ڕەخنە لەخۆمان بگرین"
2020-07-17
زیاتر...