هەمەڕەنگ

توێژینەوەیەک: لە زستاندا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر دەبێتەوە


توێژەرەوانی وڵاتی هیندستان ئاشکرایانکردووە، لەگەڵ دابەزینەوەی پلەی گەرما لە وەرزی زستان بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زیاد دەکات .

زانایان ناوچەی جوگرافییان لێکداوەتەوە و ئەوەیان سەلماندووە لە ناوچە ساردەکان ڕێژەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە تێیدا زۆر زیادترە و لەگەڵ هاتنەوەی وەرزی زستان بۆ ناوچە کەمەرەییەکان دووبارە بڵاوبونەوە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ زیاد دەکاتەوە .

شارەزای بواری کیمیاوی ئەندامی لە زانکۆی راجستان و ماهافیر سینگ بانورا و زانکۆی باناراس هندو لەئەنجامی توێژینەوەکە گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە ناوچە ساردەکان ئاستی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە تێیاندا زۆرزیادتر بووە لەچاو ئەوناوچانەی پلەی گەرمایان بەرز و مامناوەندە .

ئەمە لەکاتێکدایە چەندین توێژینەوەی دیکە دووپاتیان کردۆتەوە تیشکی خۆر بەرگری بەهێزدەکات و ڕێژەی ڤیتامین D  لەناو خوێنمان زیاد دەکات و توانای مانەوەی ڤایرۆسەکان لە دەرەوەی جەستەی مرۆڤ کەمدەکاتەوە .
2020-07-11
زیاتر...