وەرزش

پێشبینی بۆ داهاتووی رۆناڵدۆ دەکرێت


ئالێگری پێشبینی دەکات رۆناڵدۆ بۆ چەند ساڵێک لە یوڤی بمێنێتەوەو پێشتریش بۆندی ریاڵ مەدریدی رەتکردۆتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەى مارکا، ئالێگری راهێنەری پێشوی یۆڤانتۆس باسی لە چەند پرسێکی جیاواز کرد.

ئالێگری پێیوایە رۆناڵدۆ بۆ ساڵانێکی زۆر لە یۆڤانتۆس دەمێنێتەوەو هەوڵ بۆ ئەوە دەدات زۆرترین نازناو بۆ یانە ئیتاڵییەکە بەدەست بهێنێت.

باسیشی لەوە کرد کە لە رابردودا لەلایەن ئیدارەى ریاڵەوە پەیوەندی پێوە کراوە بۆ ئەوەى ببێتە راهێنەر بەڵام ئەو رێزی گرێبەستەکەى گرتوە کە لەگەڵ یوڤی هەیبوە.

دوپاتیشی کردەوە کە ئەو چاوەرێی ئەوە دەکات پرۆژەیەکی بەهێز و براوە بێتە بەردەمی تا دەست بەکاری راهێنەرایەتی بکاتەوە.

پێشیوایە کەس نیە پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی ئیسپانی رەتبکاتەوە.
2020-07-07
زیاتر...