وەرزش

پاریس مەرج لەبەرامبەر گەڕانەوەی نیمار بۆ بەرشەلۆنە دادەنێت


یانەى پاریس سان جێرمان بە مەرجێک ئاسانکارى گەڕانەوەى نیمارى بەڕازیلى بۆ یانەى بەرشەلۆنە دەکات.

ڕۆژنامەى ئاسى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى لەگەڵ نیمار دا سیلڤاى هێرشبەرى یانەکەى ڕێککەوتووە لەسەر ئاسانکردنى گەڕانەوەى هێرشبەرە بەڕازیلیەکە بۆ بەرشەلۆنەى ئیسپانى.

ئەمە لە کاتێکدا گەر یانە کەتەلۆنیەکە داواى ئیمزاکردنى گرێبەست لەگەڵ نیماردا بکات، کە بەگوێرەى ڕاگەیاندنەکان دوو وەرزە لەسەریەک هەوڵى گەڕاندنەوەى دەدات و یاریزانەکەش دەیەوێت بگەڕێتەوە، بەڵام سەرکەوتوونەبوون.

ئاس ئاماژەى بەوەش کردووە، یانە پاریسیەکە لەم کارەیدا یەک مەرجى بۆ نیمار هەیە، ئەویش پابەندبوون و پێشکەشکردنى بەرزترین ئاستى خۆیەتى تا کۆتایى ئەم وەرزە.

نیمار لە هاوینى ٢٠١٧دا گرێبەستەکەى لەگەڵ بەرشەلۆنە بە ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ هەڵوەشاندەوە و دواتر پەیوەندى بە پاریس سان جێرمانەوە کرد.
2020-07-06
زیاتر...