وەرزش

ریال مەدرید ئامادەکاریی دەستپێکردووە


ڕیاڵ مەدرید دەستى بە ڕاهێنان کردەوە وەک ئامادەکارى بۆ یارییەکەى خیتافى و ڤاسکێز و یوڤیچیش پەیوەندییان بە ڕاهێنانەکان کردەوە.

پێنجشەممە کاتژمێر ١١ى شەو لە دواین یارى هەفتەى ٣٣ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیادا، ڕیاڵ مەدرید لە یاریگاى ئەلفرێدۆ دى سیتیڤانۆ، میواندارى خیتافى دەکات.

دواى ڕۆژێک پشوو وەرگرتن، یانە مەدریدیەکە دەستى بە ئامادەکارییەکانى بۆ ئەو یارییە کرد و لۆکاس ڤاسکێز و لۆکا یوڤیچیش بەشدارى ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانیان کردەوە، کە پێشتر بەهۆى پێکانەوە دوورکەوتبوونەوە و هیوایان هەیە ناویان لە لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکاندا بێت.

ناچۆ فێرناندێز تاکە یاریزانى ڕیاڵ مەدرید، کە بە تەنیا ڕاهێنانى کردووە و ئامادەى یارییەکەى بەرامبەر خیتافى نابێت.

لە ئێستادا ڕیاڵ مەدرید بە ٧١ خاڵ پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەى گرتووە و بە جیاوازى دوو خاڵ لە پێش بەرشەلۆنەى پلەى دووەمەوەیە.
2020-07-01
زیاتر...