سعودیه به فه‌رمى ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدانى حاجیانى ئاشكراكرد
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
سعودیه به فه‌رمى ژماره‌ى ئه‌و حاجیانه‌ى ئاشكراكرد كه له كاتى به‌جێگه‌یاندنى فه‌ریزه‌ى حه‌ج، ئه‌مساڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
فەهد جەلاجل وەزیری تەندروستیی سعودیە ئاشكرایكرد، لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا، هەزار و 301 حاجی گیانیان لەدەستداوە و 465 هەزار خزمەتگوزاریی تەندروستیش پێشکەش بە حاجییان کراوە.
وەزیرى تەندروستیی سعودیە ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه، 83%ی ئه‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه لەوکەسانە بوون کە ڕێگەپێنەدراوبوون بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج.
ئه‌وه‌شى وت:"مانەوە و ڕێگەکردن بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لەبەر تیشکی خۆر، نەبوونی شوێنی مانەوە و پشوودان، بەتەمەنیی و هەڵگری نەخۆشیی درێژخایەن، هۆکارى گیانلەدەستدانی بەشێکی زۆری حاجییان بووە".
|