وەرزش

ریاڵ مه‌درید دوو یاریزانی له‌ده‌ستدا


یانەی ریال مەدرید بۆ یاریی داهاتوویان، بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل لە رکابەرییەکانی گەڕی 32ـی لالیگا، دوو یاریزانی لەدەستدا.

هەریەکە لە فێرلان مێندی، بەرگریکاری یانەکە و لوکا مۆدریچ، ئەستێرە و ناوەڕاستکاری یانەکە، بەهۆی راگیرانەوە بەشداری لەو یارییەدا ناکەن کە رۆژی یەکشەممە بەڕێوەدەچێت.

هەردوو یاریزانەکە لە یارییەکەی بەرامبەر ریال مایۆرکا کارتی زەردیان پێدرا، بەمەش ژمارەی کارتەکانیان بۆ 5 کارتی زەرد بەرزبووەوە و ناتوانن لە یاریی داهاتوودا یاوەری یانەکە بکەن.

ریال مەدرید لە یاریی داهاتوودا تواناکانی کاسیمێرۆی بۆ دەگەڕێتەوە بۆ جێگرتنەوەی مۆدریچ، بۆ شوێنی مێندیش یاریی بە مارسێلۆ دەکات.

لۆس بلانکۆس لە یارییەکەی بەرامبەر ریال مایۆرکا، بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و جارێکی دیکە گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا.
2020-06-25
زیاتر...