هەمەڕەنگ

ئێستا گەیشت.. مەحمود سەنگاوی لەسەر کوشتنی کاوە گەرمیانی بکوژ و هەموو شتێکی دیکەی ئاشکراکرد

نها نیوز – هەواڵەکان

مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی سەربازیی یەکێتی دەڵێت "سوێند بە خوای گەورە چەند تۆ ئاگات لە کوشتنی هەبووە منیش ئەوەندە ئاگادار بووم".

مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی سەربازیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە چاوەپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای حزبەکەی وتی "ئەو ساتەی کاوە گەرمیانی کوژراوە بزووتنەوەی گۆڕان دۆسیەکەی لەسەرم گەورە کردووە.
سەنگاوی ئاماژەی بەوەشکرد "پێش کوژرانی لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەتێک بە تەلەفون قسەم لەگەڵ کاوە گەرمیانی کردووە و لێی توڕە بووم.

وتیشی "ئەگەر ئەو کاتە بمکوشتایە بەبێ ترس دانم پێدا دەنا".

هەر لە دیمانەکەیدا مەحمود سەنگاوی ئاشکراشی دەکات "سوێند بە خوای گەورە چەند تۆ ئاگات لە کوشتنی هەبووە منیش ئەوەندە ئاگادار بووم.

ناوبراو تۆمەتباری رووداوەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت "ئەو کەسەیە خزمی خۆمە و خوا بیگرێت منی پێ عەیبدار کرد".

رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی ساڵی 2011 لەبەردەم ماڵەکەی لە گەرمیان درایەبەر دەسترێژی گولـلە و تیرۆرکرا. لەسەر کوشتنەکەشی مەحمود سەنگاوی ئەندامی پێشوی مەکتەب سیاسی یەکێتی تۆمەتبارکرا.
 
2024-06-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.