وەرزش

وێنە... ریاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی یانەکەی راگەیاند


ڕیاڵ مەدرید پێکانى ئیسکۆ ئەلارکۆنى ڕاگەیاند، بەڵام ماوەى دوورکەوتنەوەى یاریزانەکەى لە یاریگاکاندا ئاشکرانەکردووە.

یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا ئاشکرایکرد، ئیسکۆى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەکەى توشى پێکان بووە و لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

ڕیاڵ مەدرید ڕوونیکردووەتەوە، پاش ئەنجامدانى پشکنینى پزیشکى بۆ ئیسکۆ، دەرکەوتووە توشى پێکان بووە لە بەستەرە شانەى ئەژنۆى ڕاستى و لە چاوەڕوانى بەرەوپێشچوونەکاندان.

یانە مەدریدیەکە ماوەى دوورکەوتنەوەى ئیسکۆى ئاشکرانەکردووە، بەڵام بەپێى جۆرى پێکانەکە، ئەگەر هەیە ماوەیەکى زۆر لە یاریکردن دووربکەوێتەوە.

2020-06-18
زیاتر...