پلانێكى توركیا ئاشكراده‌كرێت.. مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر كورد دروستده‌بێت
ڕۆژنامەنووسێكى سووری زانیاریى گرنگ له باره‌ى پلانێكى مه‌ترسیدارى توركیاوه ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "توركیا له هه‌وڵدایه بۆ دروستكردنى رێڕه‌وى (توركى ـ عه‌ره‌بى) له رێگه‌ى خاكى سوریاوه"، ده‌شڵێت:"ئه‌مه پلانێكى نوێى توركیایه و پێویسته هه‌رچى زووه رێگریى لێ بكرێت به تایبه‌ت ده‌بێت وڵاتانى عه‌ره‌بى دژى ئه‌م هه‌وڵه هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن".
عەبدولڕەحمان ڕەبۆ ڕۆژنامەنووسی سووری زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت:"تورکیا لە هەوڵی دروستکردنی ڕێڕەوی تورکی-عەرەبییە لە سووریا، پێویسته وڵاتانی عەرەبی لە دژی بوەستنەوە".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، یەکشەممەی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەنجوومەنی هاوکاریی کەنداو، لە 160مین کۆبوونەوەی خۆیدا، سەبارەت بە پرسەکانی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا، ڕێزگرتن لە سەربەخۆیی و سەروەری ئەو وڵاتە وەستانەوە و دژی دەستێوەردانە ناوچەییەکان لە کاروباری سووریا و دەستێوەردان لەو وڵاتەی دووپاتکردەوە و پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵەکانی گیەر پێدەرسن نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا دەربڕی.
عەبدولڕەحمان ڕەبۆ ڕۆژنامەنووسی سووری بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسه‌یكردووه و وتوویه‌تى:"بەیاننامەی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو خواست و نیگەرانییەکانی هەر تاکێکی سوورییە".
ده‌شڵێت:"ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە تورکیا لە هەوڵی پیلانێکی بەرفراوانە لە ناوچەکە و کردنەوەی ڕێڕەوێکی تورکی-عەرەبیە لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سووریا، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی گەلانی ناوچەکە کە زۆرینەیان کوردن، لەژێر فشاری شەڕ، داگیرکاریی و کۆمەڵکوژیی و تێکدانی سیستەماتیکی ژێرخانەکاندا بمێنەوە، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستە وڵاتانی عەرەبی لە دژی ئەو پیلانە و تاوانانەکانی تورکیا ببنەوە لە ناوچەکە و بە تورکیا و ئێران بڵێن بەسە".
|