کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: ئەو کەسانەی بە نایاسایی چوون بۆ حەج ژیانیان لەمەترسیدایە


وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ژیانی ئەو کەسانەی کە بەشێوەی نایاسایی چوون بۆ سعودییە بە مەبەستی ئەنجامدانی حەج، لە مەترسیدایە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، " تەواوی ئەو حاجییانەی هەرێمی کوردستان کە بەشێوەیەکی یاسایی و لە رێگەی وەزارەتەکەمانەوە گەشتی حەجیان کردووە، سەلامەتن و هەموو پێداویستییەکیان بۆ دابینکراوە و کێشەیان نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام ئەو کەسانەی کە بەشێوەی نایاسایی یاخود لە رێگای ڤیزای گەشتیارییەوە چوونەتە ناو خاکی سعودییەوە، دۆخی ئاسایش، تەندروستی و خۆراکیان خراپە و لە زۆرینەی هۆتێلەکانیش رێگە بە مانەوەیان نادرێت و دەردەکرێن.

نەبەز ئیسماعیل باسی لەوەکرد، ئەو کەسانەی رێگە نایاساییەکەیان گرتووەتەبەر لە ئێستادا لە سعودییە ژیانیان لە مەترسیدایە، بەڵام ئێمە ناتوانین هیچ کارێکیان بۆ بکەین، پێشتریش چەندجارێک لەوبارەیەوە هۆشداریمان داوە و داوامان لە هاوڵاتییان کردووە لە رێگە یاساییەکانەوە حەج ئەنجام بدەن، بەڵام بەشێک لە هاوڵاتییان گوێیان بەو هۆشدارییانە نەدا و ئێستاش داوای بە هاناوەچوون دەکەن.
2024-06-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.