ئابوری

ئێستا گەیشت.. عێراق مووچەی ئەم توێژەی زیادکرد

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بە زۆرینەى دەنگ زیادکردنى مووچەى کرێکارانى خانەنشینى بیمەکراوى پەسەندکرد، ئەو زیادکردنە مووچەی ئەو خانەنشینانەش دەگرێتەوە کەلە 700 هەزار دینار کەمترە.

نووسینگەى راگەیاندنى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند "لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆ دووشەممە 10ـى حوزەیرانى 2024ـى ئەنجوومەنى وەزیران، بە زۆرینەى دەنگ بڕیاریدا مووچەى کرێکارانى خانەنشینى بیمەکراو زیاد بکات.

هەر بەگوێرەى بڕیارەکە مووچەى ئەو چینە بەشێوەیەک زیاد دەکرێت کە لە 150 هەزار دینار زیاتر نەبێت، هەروەها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە مووچەى خانەنشینییان لە 700 هەزار دینار زیاتر نییە.

لە بڕیارەکەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقدا ئاماژە بەوەشدراوە ''زیادکردنى مووچەى کرێکارانى خانەنشینى بیمەکراو، کرێکارانى خزمەتگوزارى و خاوەن پێداویستى تایبەتیش دەگرێتەوە.

ئ.ز
 
2024-06-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.