ئهمریكا هۆشدارییهكى بهپهله به ئیسرائیل دهدات
پێگەی هەواڵیی ئەکسیۆسی ئەمریکی لەزاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردۆتەوە کە کۆشکی سپی ئیسرائیلی ئاگادارکردوەتەوە کە باوەڕی بەوەنییە کە “جەنگێکی سنوردار لەلوبنان یان شەڕێکی بچوکی ناوچەیی بژاردەیەکی واقیعیی بێت، چونکە ئەستەمە ڕێگریی بکرێت لەفراوانبونو لەکۆنترۆڵ دەرچون.
پێگەکە باسی لەوەکردوە، واشنتۆن پێیوایە بیرۆکەی "جەنگی سنوردار" لەنێوان ئیسرائیلو لوبنان ڕەنگە پاڵ بەئێرانەوە بنێت بۆ دەستوەردان، ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆی لەکۆنترۆڵ دەرچونی ململانێکانو گەورەبونی جەنگەکە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، "واشنتۆن ئیسرائیلی ئاگادارکردوەتەوە کە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی بۆ سەر لوبنان، تەنانەت ئەگەر تەنها ناوچەکانی نزیک سنوریش بگرێتتەوە، پێدەچێت ئێران هانبدات دەستوەردان بکات"، ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆی چونەپاڵی چەکدارانی میلیشیاکانی لایەنگرانی ئێران لەسوریا، عێراقو یەمەن بۆ ناو شەڕەکە.
هەروەک پێگەکە ئاماژەی بەلێدوانی بەرۆپرسێکی ئیسرائیلی کردوە کە باسی لەوەکردوە لەکۆبونەوەی ئەمدواییەی ئەنجومەنی جەنگدا بڕیار سەبارەت بەلوبنان نەدراوە، بەڵام سوپای ئیسرائیل چەند بژاردەیەکی خستەڕوو بۆ فراوانکردنی شەڕەکە، لەوانە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی بۆ دورخستنەوەی فیرقەی ڕەزوانی سەر بەحزبوڵڵا لەسەر سنوری ئیسرائیل.
ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە ئاماژەی بەوەشکرد، لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە، ئەو ڕێنمایانەی کە لەلایەن سەرکردە سیاسییەکانی سوپای ئیسرائیلەوە دەرکراون، بریتیبوە لەگرنگیدان بەشکستپێهێنانی حەماس لەغەززەو دورکەوتنەوە لەشەڕ لەلوبنان، هۆشداریشیدا لەوەی “گۆڕینی ئەم سیاسەتە ڕەنگە لێکەوتەی دورمەودای هەبێتو هۆکارێک بێت زیانێکی گیانیو مادی زۆر.
|