زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی گەیشت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، وەزارەتی شارەوانی سێ جۆر فۆڕمی بۆ ناردوون سەبارەت بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو فەرمانبەرانەی کە زەوییان پێ دەدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئایاری 2024، بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی سەبارەت بە داواکردنی ناوی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕایگەیاند، وەزارەتی شارەوانی سێ جۆر فۆڕمی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ناردووە.
١.داوای ناو و زانیاری ئەو فەرمانبەرانە دەکات کە سێ ساڵ خزمەتیان هەیە لەگەڵ پلەی بڕوانامەکانیان.
٢. تایبەتە بە کۆکردنەوەی ناو و زانیاری و پلەی بڕوانامەی ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی کە لە 4 ساڵ زیاتر خزمەتیان هەیە.
٣. داوای ناو و زانیاری ئەو فەرمانبەرانە کراوە کە خاوەنی بڕوانامەی سەرەتایی و ناوەندی و بێ بڕوانامەن و و لەکاتی دەوامکردنیان بڕوانامەی بەرزتریان بەدەستهێناوە.
شارەوانییەکانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ناو و زانیاری ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە داوا نەکراوە کە لە سێ ساڵ کەمتر خزمەتیان هەیە.
|