هەمەڕەنگ

تانكه‌كانى ئیسرائیل گه‌یشتنه‌ ناوه‌ڕاستى ره‌فه‌ح

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

ئەمڕۆ تانکەکانی ئیسرائیل بۆ یەکەمجار گەیشتوونەتە ناوەندی شاری ڕەفەح، ئەوەش دوای سێ هەفتە لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی لە شارەکە.

 شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، لە نزیک مزگەوتی ئەلعەودە کە یەکێکە لە شوێنە سەرەکییەکانی ناوەڕاستی ڕەفەح، تانک و زرێپۆشیان بینیوە.

 سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ناوچەی ڕەفەح، بەبێ ئەوەی هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو هەواڵانەی باس لە پێشڕەوییان بۆ ناوەندی شارەکە دەکەن، بدەن.

 شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئیسرائیل بە هێرشی ئاسمانی و تۆپ ڕەفەحیان بۆردوومان کردووە، سەرەڕای ئیدانەکردنی نێودەوڵەتی بۆ ئەو هێرشانە.

2024-05-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.