وەرزش

لێدوانی نوێی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی پردی دەربەندی رانیە، لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، باسی مووچە، دۆخی ئابووری و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد.
 
سەرۆکی حکومەت وتی "هەموو هەوڵەکانی خۆمان خستووەتەگەڕ و تواناکانمان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەو دۆخە سەختە ئابوورییە بهێنین، بەتایبەتی مووچەی هاووڵاتییان، تاوەکو لەکاتی خۆیدا بدرێت."
 
هەروەها دەڵێ "هەوڵمانداوە کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنەکانمان چارەسەر بکەین، بۆ ئەوەی مافی دەستووری و شایستە داراییەکانمان دابینبکرێن و بتوانین زیاتر خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەین."
 
مەسرور بارزانی لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا رایگەیاند "بەردەوام لەگەڵ بەڕێز سوودانی لە پەیوەندیدام و شاندەکانی دانوستانکاریش بەردەوامن بۆ وەلانانی کۆسپەکان. لەو بڕوایەداین دەتوانین پێکەوە لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان، سەروەت و سامانی وڵات بۆ خزمەتی هاووڵاتییان و پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری بەکاربهێنین و پێگەی ئابووری عێراق و هەرێم بەرزبکەینەوە."
 
2024-05-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.