باڵاترین بەرپرسی پەکەکە مەترسیەکی ئاشکراکرد: پارتی سوپای تورکیا دەهێنێتە سەر هەرێم
جەمیل بایك، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە پێی وایە "بارزانییەکان دەیانەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بخەنە کۆتایی ئەمساڵ تا سوپای تورکیا زیاتر لە باشوری كوردستان بڵاوببێتەوە و دواتر هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت و پێکەوە پیلانێکی لەو شێوەیەیان هەیە."
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، لە بەشی دوەمی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای رەسمی پەكەكە، باسی لە هێرشەكانی توركیاو "هاوكاری" پارتی بۆ توركیا لەو هێرشانەداو هەروەها ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كردوە.
جەمیل بایك لەبارەی هۆکارەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وتویەتی"بارزانییەکان ناڵێن با هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت بەڵکو دەڵێن با دوابخرێت تا کۆتایی ئەمساڵ، چونکە ئەردۆغان دەڵێت با زیاتر لە باشوردا بڵاوببینەوە، دیارە پێکەوە پیلانێکیان داڕشتوە، لە چاوەڕێی بڵاوبونەوەی زیاتری سوپای داگیرکەری تورکدان لە باشور، بەو شێوەیەش دەرفەتی ئەنجادانی هەڵبژاردن ناهێڵنەوە."
|