وەرزش

به‌رشه‌لۆنه‌ مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ فرۆشتنی كۆتینیۆدا


یانەى بەرشەلۆنە بە کەمتر لە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى فیلیپى کۆتینیۆى بەڕازیلى نابێت.

ڕۆژنامەى مۆندۆى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، بەرشەلۆنە مەرجێکى هەیە لە فرۆشتنى کۆتینیۆ بە هەر یانەیەک بیەوێت گرێبەستى لەگەڵدا بکات، ئەویش بەدەستهێنانى ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، یانە کەتەلۆنیەکە بیر لە کەمکردنەوەى ئەو نرخە ناکاتەوە و گەر لە بەرامبەر کۆتینیۆدا وەرینەگرێت ئەوا یاریزانەکە لە ڕیزەکانیدا دەمێنێتەوە.

کۆتینیۆى ٢٧ ساڵ، لە لیڤەرپوڵەوە بە ١٦٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندى بە بەرشەلۆنەوە کرد و لە ئێستاشدا بەخواستن یارى بۆ بایرن میونشن دەکات، یانەکانى چێڵسى و تۆتنهامیش گرنگى پێدەدەن، بەڵام هیچ گرێبەستێکى فەرمییان پێشکەش بە بەرشەلۆنە نەکردووە.
2020-04-30
زیاتر...