وەرزش

رۆناڵدۆی بەڕازیلی: بۆ کریستیانۆ بێزارکەرە کە بە من دەوترێ رۆناڵدۆی راستەقینە


ڕۆناڵدۆى بەڕازیلى پێیوایە کە پێى دەڵێن ڕۆناڵدۆى ڕاستەقینە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بێزاردەکات و هۆکارى بەجێهێشتنى بەرشەلۆنەش ئاشکرادەکات.

لە پەخشێکى ڕاستەوخۆدا لەگەڵ فابیۆ کەنەڤارۆى هاوکارى پێشووى لە یانەى ڕیاڵ مەدرید، ڕۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دى لیماى بەڕازیلى باس لە وشەى ڕاستەقینە دەکات، کە لەگەڵ ناوەکەیدا دەهێنرێت بۆ جیاکردنەوەى لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى.

ڕۆناڵدۆ دەڵێت "بۆ کریستیانۆ بێزارکەرە، کاتێک هاندەران بە ڕۆناڵدۆى ڕاستەقینە ناوم دەبەن، ناکرێت ئەم جیاوازیە بکرێت، ئەو لە مێژووى تۆپى پێدا دەمێنێتەوە بەهۆى گۆڵەکانى و بەردەوامى بەرزى ئاستییەوە، ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانى جیهان وەکو لیۆنێل میسى".

لە بارەى بەجێهێشتنى بەرشەلۆنەوە، ڕۆناڵدۆ ئاشکرایکرد، دواى یارى هەڵبژاردەکەى بەرامبەر ئیتاڵیا لە ١٩٩٧دا داهاتووى ڕووننەبووە، لە هەمان کاتدا ئەو دواتر گرێبەستەکەى لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێکردووەتەوە، بەڵام دواى پێنج ڕۆژ سەرۆکى بەرشەلۆنە پەشیمان بووەتەوە و پاشان پەیوەندى بە یانەى ئینتەر میلانەوە کردووە.
2020-04-21
زیاتر...