وەرزش

دایگی گواردیۆلا به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا


یانەى مانچستەر سیتی بڵاویکردەوە دایکی گواردیۆلای راهێنەریان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.

پێگەى فەرمی یانەى مانچستەر سیتی لەتویتەر بڵاویکردۆتەوە، کە دولوروز سالا کاریۆ ، دایکی گواردیۆلای راهێنەریان لەتەمەنی 82 سالیدا گیانی لەدەستداوە.

یانەى مانچستەرسیتی دڵتەنگی خۆیان بەرامبەر ئەو هەواڵە دەربری و پشتگیری خۆشیان بۆ گواردیۆلای راهێنەر دوپاتکردەوە.

لە ئیسپانیا نزیکەى 135 هەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و نزیکەى 13 هەزار کەس گیانی لەدەستداوەو و نزیکەى 40 هەزاریش چاکبونەتەوە.
2020-04-06
زیاتر...