وەرزش

كۆرۆنا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ مۆرینیۆ دروستده‌كات

ئاژانسی نها...

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەردەوامی کاریگەرییەکانی لەسەر تۆپی پێی جیهان، کێشە بۆ خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی دروستدەکات.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاندووە، بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یانەی تۆتێنهام ناتوانێت لە بازاری گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا پارەیەکی زۆر بخاتە بەردەم خۆزێ مۆرینیۆ.

تۆتێنهام لە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردووەوە گرێبەستی بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو لەگەڵ مۆرینیۆ کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پێکهاتەی یانەکە بەدڵی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە نییە، بۆیە ئەو راهێنەرە دەیەوێت بە گواستنەوەی چەند یاریزانێک تیپەکەی بەهێزتر بکات، بەڵام کۆرۆنا کێشەی بۆ خەزێنەکانی یانەکە دروستکردووە و بەمەش یانەکە تواناییەکی دارایی وای نابێت لە هاویندا یاریزانی بەتوانا بگوازێتەوە، ئەمەش مۆرینیۆ دەخاتە دۆخێکی بێزارکەرەوە.
2020-04-03
زیاتر...