وەرزش

نیمار وه‌ڵامی ره‌خنه‌كان ده‌داته‌وه‌


نیمارى بەڕازیلى وەڵامى ئەو ڕەخنانە دەداتەوە، کە باس نابەرپرساریەتى یاریزانەکە دەکەن لە کاتى کەرەنتینەکردنیدا.

ڕۆژنامەى مۆندۆى کەتەلۆنى ڕەخنەى لە هەڵسوکەوتەکانى نیمار دا سیلڤاى هێرشبەرى یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى گرتبوو لە کاتى دابڕینى پزیشکیدا و وێنەیەکى یاریزانەکەى بڵاوکردووەتەوە لە یاریگایەکى تۆپى بالەدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا.

بەڵام ڕاوێژکارى میدیایى نیمار لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرگریى لە یاریزانەکە دەکات و ڕوونیکردووەتەوە، لەو وێنەیەدا کە بڵاوکراوەتەوە، نیمار لەگەڵ ئەو کەسانەیە کە کەرەنتینەکراون و بەردەوام لەگەڵیدا دەژین و لە گەڕانەوەشیدا لە پاریسەوە بۆ بەڕازیل لەگەڵیدا بوون.

ڕاوێژکارەکەى نیمار دووپاتیکردووەتەوە، تەنیا دافى لوکاى کوڕى نیمار لەگەڵیاندا نەبووە، کە ئێستا هاتووە لەگەڵ باوکیدا بژى و دەڵێت "نیمار لەکارى ڕۆژنەى بەردەوامە بۆ پارێزگاریکردن لە تواناى جەستەیى خۆى و دوورکەوتنەوەى لە پێکانەکان، لە ژێر چاودێرى ڕیکاردۆ ڕۆزاى ڕاهێنەریدا".

 
2020-03-30
زیاتر...