کوردستان

داواکارییەکی نوێی سودانی بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەران ئاشکرابوو


محەمد شیاع سودانی، سەرۆك ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لەبارەی كێشە داراییەكانی نێوان بەغدادو هەرێم، سروشتی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، كێشەی سیاسی نین، بەڵكو كێشەی یاسایی و هونەرین.

بەرلەوەی باس لە كێشەكان بكەم دەبێت ئەوە بزانین، پابەندبون و مافەكان هەیە، لەسەر ئاستی هەرێم بێت یان ناوەند، ناكرێت باسی ماف بكەیت لەكاتێكدا پابەندی ئەركەكانت بەرامبەر بە دەوڵەتی فیدراڵ نەبیت.

ئەوە دەبێتە داوایەك بۆ شێواندنی سیستمی فیدراڵی و هاندانی لایەنی دیكەش بۆ گرتنەبەری هەمان رێگە دژی دەوڵەت، ئەوەی كە پەیوەندی بە موچەوە هەیە، شتێك نیە بەناوی كێشەی دابەشكردنی موچە، بەڵكو رێژەیەكی پەسەندكراو هەیە.

رێكارێك هەیە چەندین ساڵە كاری پێدەكرێت, كە دیاریكردنی رێژەی (12.67%) لە كۆی خەرجیە گشتیەكان بۆ هەرێم، ئەو گوژمەیەش لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵیەوە رەوانە دەكرێت.

لەبەرامبەردا دەبێت هەرێم داهاتە نەوتی و نانەوتیەكانی رادەستبكات، وەك چۆن لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەش هەمان شت دەكرێت.
2024-04-20
زیاتر...